به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :" سەردارسەرتیپ پاسدار حسێن سەلامی" جێگری فەرماندەی گشتیی سوپا" ئەمڕۆ شەممە لە بیست ودووهەمین کۆگەی سەرانسوری فەرماندەران و بەرپرسانی سوپا لە تاران ، وتی: داڕشتی دەسەڵات لە جیهان تووشی گۆڕان بووە وئیسلام وەکوو لایەنێکی هەرە گرینگ لە داڕشتی دەسەڵات دایە .
جێگری فەرماندەی گشتیی سوپا هەروەها وتی: دوژمن لە پێناوی پارچە پارچەکرانی جیهانی ئیسلام بە دووبەرەکی نانەوەی خویناوی بووە و چ بە بەرنامە وچ بە ستراتژی ئەم مەبەستە پێوشوێن دەگرێت.
سەرتیپ پاسدار حسێن سەلامی لە درێژەدا وتی: دوژمن لە بوعدو ڕەهەندی فەرهەنگی یش لە سەروبەندی نۆقم کردنی شوناس وپێناسی ئیسلام وجێگیر کردنی شوناسی جیهانی و گوڕانی بایە خەکانی کۆمەڵگەی جیهانی بە دژە بایە خەکان و شوناس وهوویەتی بە لاڕێدابردنی ڕۆژئاواییە. جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران جەختی کرد: ئێرانی ئیسلامی لە ڕێباری جیهاد ، ڕیگاکانی زاڵبوون بەسەر دوژمن فیر بووەو دەستی ڕاگەیشتووە بە پێشکەوتن و دەستکەوتی هەرە گرینگ....
کۆتایی کورتە نامە/310